خرید بک لینک

هەروەختێ هەور و نم نم بارانە،

دێنێتۆ یادم ئەو زستانە

شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو

ڕێبوارێ بووم لە ڕێی بانە

نازەنینەی، چاو شیرینەی، بووبوو بە هاوڕێم

خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم

چ بارانێ وای چ تۆفانێ خوا خۆی ئەزانێ

لەبەر لاسای بە تەوژمی باران و سەرما

چ بارانێ وای چ تۆفانێ خوا خۆی ئەزانێ

لەبەر لاسای بە تەوژمی باران و سەرما

تا بەیانی چووینە ماڵێ هەردووک بە تەنیا

سەرم هێنابوو، سەرسینەی نەرمی

خستبوویە گیانم خۆش و گەرمی

ئێستاش هەرکاتێ نم نم بارانە

دێنێتۆ یادم ئەو زستانە

نازەنینەی، چاو شیرینەی، بووبوو بە هاوڕێم

خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم

چ بارانێ وای چ تۆفانێ خوا خۆی ئەزانێ

لەبەر لاسای بە تەوژمی باران و سەرما

تا بەیانی چووینە ماڵێ هەردووک بە تەنیا

هەروەختێ هەور و نم نم بارانە…

برچسب: نویسنده: سپیده مهدوی تاريخ: پنجشنبه 18 ارديبهشت 1399 ساعت: 11:54

صفحه بندی